بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەمڕۆ یەک شەممە 6 ی ئاداری 2022، لە گەڕەکی ماڵتای ناوەندی شاری دهۆک کەسێکی تەمەن 35 ساڵە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.
ئەو پیاوە خێزاندارە و منداڵیشی هەیە.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نەخۆشخانەی سووتانی دهۆک، بەشێکی زۆری جەستەی ئەو کەسە سووتاوە و تەندرووستیی ناجێگیرە./.