بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەم فێستیڤاڵە کە بە ئامانجی ناسین و ناساندنی بەهرە بەهێزەکانی بواری فیلمسازی لە هەموو جیهان و بۆ هەموو تەمەنەکان بەڕێوە دەچێت لەم خولەدا پێشوازی لە سێ کورتەفیلمی ئێرانی دەکات.
فیلمی: «ڕۆژان» دەرهێنانی گیتا فەیزی، «چهار از پنج» دەرهێنانی بەهار تەوفیقی و «لکە» دەرهێنانی شۆڕش وەکیلی بە نوێنەرایەتی ئێران لە فێستیڤاڵەکەدا بەشدارن.
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی «Dieciminuti» لە ۲۹ تا ۲ی ئاپریل لە وڵاتی ئیتالیادا بەڕێوە دەچێت.