بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، له لێدوانێكى تایبه‌ت ئه‌و راهێنه‌ره میسریه وتى ، هاتوومه سلێمانى بۆ دروستكردنى پێكهاته‌كه‌ى به‌هێز بۆ هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى چونكه دوو پاڵه‌وانێتى گرنگ لهبهردهمانه ئه‌وانیش پاڵه‌وانێتى یارییه‌كانى وڵاتانى ئیسلامیه له وڵاتى توركیا‌و هه‌روه‌ها ئۆلۆمپیادى ئاسیا.
راهێنه‌ره‌كه‌ى تۆپى ده‌ست كه سه‌ركردایه‌تى عێراقى كرد له مانگى رابردوو بۆ پاڵه‌وانێتى ئاسیا‌و پاڵاوتنى جامى جیهانى كه له وڵاتى سعودیه به‌رێوه‌چوو، تێیدا عێراق پله‌ى شه‌شه‌مى كرد ، ده‌لێت نوێبوونهوهیهكى ته‌واو ده‌كه‌م چه‌ند شوێنێك هه‌یه پێویستى زۆرم به یاریزانى نوێیه ، چه‌ند یاریزانێكیش واز ده‌هێنن به‌هۆى ته‌مه‌نیانه‌وه هه‌وڵده‌ده‌م له ماوه‌ى مانه‌وه‌م بتوانم ئه‌و بژاردانهم ده‌ست بكه‌وێت .
موئمن باسى له‌وه‌ش كرد ئه‌گه‌رى به‌هێز هه‌یه كه رهگهزاندن بۆ چه‌ند یاریزانێك بكه‌ین چونكه مه‌به‌ستمانه تۆپى ده‌ستى عێراق بكه‌ینه ناوێكى گه‌وره .
شه‌ریف موئمن سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵ بووه راهێنه‌رى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، پێشتر یاریزانێكى دیارى هه‌ڵبژارده‌ى میسر بووه‌و هاوكات شرۆگهكارى هونه‌رى یارى تۆپى دهستیشه له تۆڕى بین سپۆرتى قه‌ته‌رى .