بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیهود باراک سەرۆک وەزیرانی پێشووتری ڕژێمی زایۆنیستی لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە سەید حەسەن نەسروڵڵا شیکەرەوەیەکی بەتوانای زانیارییەکانە.
ئەو بەرپرسەی پێشووی ڕژێمی زایۆنیستی وتی کە ئەمینداری گشتی حیزبوڵڵای لوبنان وتاری باشی هەیە و بە کارامەیەکی زۆر بەرزەوە وتارەکانی پێشکەش دەکات.
باراک وتی کە نەسروڵڵا دەروونناسێکی گەورەیە کە بە درووستی و وردی شیکاری بۆ زانیارییەکان دەکات و خاڵە لاوازەکانی ئیسرائیل بە باشی دەناسێت./.