بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەرسەلان شوکری وتی: لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو ڕێژەی هاتووچۆی گەشتیاران لە سنورەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا 312 هەزار کەس بووە.
ناوبراو وتی: لەم ماوەیەدا زیاتر لە هەزار و 800 پاسی نەفەرهەڵگر لە خاڵە سنورییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاواوە هاتووچۆیان کردووە کە ئەم ڕێژەیەش لە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو 450 پاس بووە و لەم بوارەشدا ئامارەکان چوار هێندە بەرز بووەتەوە.
ئەو بەرپرسەی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: لە سەرەتای ئەمساڵی کۆچی هەتاوی بە پێی سنورداربوونی هاتووچۆی گەشتیاران و کاریگەرییەکانی کۆرۆناوە، ڕێژەیەکی کەم لە گەشتیاران لە سنورەکانەوە هاتووچۆیان دەکرد بەڵام لە ئێستادا بە هۆی بەکارهێنانی ڤاکسێنی کۆرۆنا لە 11 مانگی ڕابردوو، ڕێژەی هاتووچۆی خەڵک و گەشتیاران زیادی کردووە.
وتیشی کە زیاترین هاتووچۆی گەشتیاران لە خاڵی سنوری بازرگان لە سنورەکانی تورکیاوە بووە و خاڵە سنورییەکانی تەمەرچین (حاجی ئۆمەران) و سەرو لە پلەکانی دووەم و سێهەم ناویان هاتووە.
پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوای ئێران پێنج خاڵی سنوریی فەرمیی هەیە کە بریتین لە: بازرگان لە ماکۆ، سەرو لە ورمێ، ڕازی لە خۆی کە هەموویان لە سنورەکانی تورکیان، پوڵدەشت لە سنوری نەخجەوان و تەمەرچینی پیرانشار لە سنورەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق./.