بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، جەلیل جەباری وتی: لە ئێستادا 116 نووسینگەی گەشتیاری، 27 ڕێستورانتی دەرەوەی شارەکان و 18 ئاژانس و کۆمپانیای گەشتیاری لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا چالاکی دەکەن.
ناوبراو وتی: 452 قەرەوێڵە لە چوارچێوەی 32 یەکەی گەشتیاری ناسراو بە بوم گەردی لە پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا هەیە.
جەباری ڕایگەیاند: پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لە ساڵی 2020، ڕێژەی نیشتەجێبوون لە هوتێل و یەکە گەشتیارییەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا یەک ملیۆن و 393 کەس بووە کە لە ساڵی 2022 (1400 ی کۆچی هەتاوی) گەیشتووەتە 137 هەزار کەس.
بەڕێوەبەری گشتی میراتی کەلتوری، گەشتیاری و پیشەسازی دەستیی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژئاوا وتی: ئامارەکانی نیشتەجێبوونی گەشتیاران لەم پارێزگایە بەراورد بە دوو ساڵی ڕابردوو لە سەدا 90 دابەزیوە بەڵام بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کە 107 هەزار کەس بووە لە سەدا 28 بەرزبوونەوە پیشان دەدات.
جەلیل جەباری وتی: ساڵانە 250 تا 300 کەس لە چالاکوانانی کەرتی گەشتیاری بەشداری خولە جیاجیاکان دەکەن تا خزمەتگوزاری باشتر پێشکەش بە گەشتیاران بکەن./.