بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنتۆنی بلینکەن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەینی ڕایگەیاند کە ناتۆ هەوڵی بەشداری لە شەڕی دژ بە ڕووسیا نادات بەڵام بۆ وەها ڕووداوێک ئامادەیە.
ناوبراو وتی کە ئێمە بەرگری دەکەین و هەوڵی شەڕ نادەین.
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا وتی: ئەگەر شەڕەکە بەرەو لای ئێمە پەرە بستێنێت بۆ ئەوە ئامادەین و لە هەر بستێکی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ناتۆ بەرگری دەکەین.
بلینکەن بە ئاماژە بە هەواڵی هێرشی سەر وێستگەی ناوەکیی ئۆکرانیا وتی: ئەم ڕووداوە پیشان دەدات کە دەبێت شەڕەکە کۆتایی بێت و هێزەکانی ڕووسیا بکشێنەوە و کێشەکە بە ڕێگای دیپلۆماسی چارەسەر بکرێت./.