بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لیندزی گراهام سیناتۆری ئەمریکی لە کاردانەوەی بەرامبەر بە شەڕی ئۆکرانیا ڕایگەیاندبوو کە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا دەبێت تیرۆر بکرێت.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن بە توندی لە بەرامبەر ئەم لێدوانە هاتە دەنگ و ئیدانەی کرد.
گراهام بە کەناڵی فۆکس نیوزی ڕاگەیاندبوو کە تەنیا بە تیرۆری پوتین ئەم شەڕە ڕادەگیرێت.
ناوبراو لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەریش هەمان داوای دووبارە کردەوە و داوای لە خەڵکی ڕووسیا کردووە کە بۆ داهاتووی وڵاتەکەیان هەنگاوێک بنێن.
باڵیۆزخانەی ڕووسیا لە واشنتن وێڕای ئیدانەکردنی ئەم لێدوانە، داوای ڕوونکردنەوەی لە حکومەتی ئەمریکا کردووە./.