بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاندووە کە ڕافائیل گروسی بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی، ڕۆژی شەممە 5 ی ئاداری 2022، سەردانی تاران دەکات.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە گروسی لە گەڵ محەممەد ئیسلامی سەرۆکی ڕێکخراوی وزەی ناوەکیی ئێران سەبارەت بە بەردەوامی هاوکارییە تەکنیکییەکانی نێوان تاران و ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی وتووێژ دەکات.
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە پەیوەندی و هاوکارییەکانی نێوان ئاژانس و تاران بە هەر شێوازێک بەردەوام دەبێت و هەوڵی گەیشتن بە ڕێکەوتن دەدرێت./.









