بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلی شەمخانی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئێران ئەمڕۆ پێنج شەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند: ستراتیژی ” خۆڕاگری چالاک “، سیاسەتی ” زیاترکردنی گوشارەکان ” ی ترەمپی بە پێی ڕاگەیاندنی حکومەتی ئێستای ئەمریکا تووشی شکست کردووە.
ناوبراو وتی: ئەگەر دانوستانەکانی ڤیەننا نەگاتە ڕێکەوتنێکی باش، بە دڵنیاییەوە لە داهاتوودا، حکومەتی ئێستای ئەمریکا نە هۆی کەڵک وەرنەگرتن لە دەرفەتی دیپلۆماسی، هەست بە شکست دەکات./.









