بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، لە کۆڕی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارێک لە دژی ڕووسیا دەرکرا و داوا لەم وڵاتە کراوە کە دەستبەجێ شەڕی ئۆکرانیا ڕابگرێت و سەرجەم هێزەکانیشی بکشێنێتەوە.
ئەو بڕیارە بە 141 دەنگی ئەرێنی، 5 دەنگی نەرێنی و 35 دەنگی بێلایەن پەسەند کراوە.
سوریا، ڕووسیا، کۆریای باکور، بیلاڕووس و ئێریترە دەنگی نەرێنییان بەو بڕیارە داوە. دەنگی ئێران بێلایەن بووە./.