بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەولود چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە ئەنکەرە ویستی ئەوەی نییە بەشداری لە سزادانی ڕووسیا بکات.
ناوبراو بە ئاماژە بە ڕێکەوتنی ساڵی 1936 سەبارەت بە ئیدارەدانی گەرووەکانی تورکیا، وتی کە ئەنکەرە هەڵوێستی خۆیی سەبارەت بەمە بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا و ڕووسیا ڕوونکردووەتەوە.
سەرۆک کۆماری ئۆکرانیا پێشتر داوای لە تورکیا کردبوو کە ڕێگری لە هاتووچۆی کەشتییەکانی ڕووسیا لە گەرووی بوسفۆرەوە بکات./.