جام کوردی – به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى ئێواره‌ى ئه‌مرۆ، یه‌كێتیی مواتاى عێراق لیستى یاریزانه بانگهێشتراوهكانى بۆ كه‌مپى مه‌شق و راهێنانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى بڵاوكرده‌وه به مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له پاڵه‌وانێتیی جیهان كه بریاره له وڵاتى ئیمارات به‌رێوه‌بچێت .
له لیستى یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان، گۆڤان خالید یاریزانى كوردى یانه‌ى سیروانى هه‌ڵه‌بجه‌ى تێدایه ئه‌ویش پاش ده‌سته‌به‌ركردنى ئه‌نجامێكى گه‌وره له پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عێراق كه له ناوه‌راستى ئه‌م مانگه به‌رێوه‌چوو .
یونس هادى، راهێنه‌رى تیپى مواتاى سیروانى هه‌ڵه‌بجه ئه‌وه‌ى ئاشكرا كرد ، به ره‌سمى گۆڤان بانگهێشتى كه‌مپه‌كه كراوه‌و پێش ناوه‌راستى ئه‌م مانگه ده‌چێته به‌غداد.
ئه‌و راهێنه‌ره‌ى كۆڤان روونیكرده‌وه، یاریزانه‌كه ئاستێكى به‌رزى هه‌یه‌و تواناى گه‌یشتنى به هه‌ڵبژارده‌كه به هه‌وڵ و ماندووبونى خۆى و رێنمای و مه‌شقدانى ئێمه بووه‌و له كێشى خۆى له به‌غداد كه كێشى ٦٧ كیلۆگرامه ٢٢ یاریزان ركابه‌رى كردووه .
ئه‌و یاریزانه ساڵى ٢٠٠٣ له دایكبووه‌و به‌ده‌ر له كارى وه‌رزشى ده‌ست رهنگینێكى تایبه‌تى كارى دارتاشیه‌و هه‌روه‌ها بۆ بژێوى ژیانى عه‌ره‌بانه‌یه‌كى فرۆشتنى جگه‌ره‌ى هه‌یه .