بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، یانه‌ی نه‌ورۆز به چوار گۆڵ به‌رامبه‌ر به دوو گۆڵ له‌سه‌ر پشتی یانه‌ی ڕانیه گه‌یشته قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین له پاڵه‌وانێتی جامی كوردستان
گۆڵه‌كانی نه‌ورۆز له لایه‌ن ( پێشڕه‌و شه‌ریف و ڕێباز ئیسماعیل و دیلمان ڕۆكان ٢ گۆڵ) تۆماركران .
هه‌رچى سیروانى نوێیه به گۆلێكى كوشنده‌ى به‌هادین به‌كر به‌ربه‌ستى بابانى بڕى و گه‌یشتنى به قۆناغى داهاتوو مسۆگه‌ر كرد .
له یارییه‌كى تر‌ى ئه‌مڕۆش، برایه‌تى ٣-١ له چه‌مچه‌ماڵى برده‌وه‌و یانه‌كه‌ى شارى هه‌ولێریش پلیتى قۆناغى داهاتووى بڕى .
به ئه‌نجامى یارى دهۆك و هندرێنیش كه بڕیارى سبه‌ى به‌رێوه‌بچێت ته‌واوى یانه‌كانى چوارگۆشه‌ى زێرین ده‌رده‌كه‌وێت .