جام کوردی – بنار محه‌مه‌د، پاڵه‌وانه بهتواناكهى راكردنى ماوه درێژه‌كان ، ئه‌مرۆ له پاڵاوتنى یارییه دوانیه‌كان كه له راكردن و پایسكلیسوارى پێكهاتووه له شارى هه‌ولێر پله‌ى یه‌كه‌مى ده‌سته‌به‌ركردو بانگهێشتى ره‌سمى هه‌ڵبژارده‌ى عیراق بۆ به‌شداریكردن له پاڵاوتنه‌كانى جامى جیهانى كرا كه بڕیارى له وڵاتى به‌حره‌ین به‌رێوه‌بچێت .
بنار، كه دانیشتووى ناحیه‌ى بیارهیهو پاڵه‌وانێكى دیارى راكردنى ماوه درێژه‌كانى كوردستان و عێراقه ، ماوه‌یه‌كى زۆره سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانه ، له لێدوانێكى تایبه‌ت ئه‌وه‌ى خسته روو وه‌ك تاكه كوردێك پله‌ى یه‌كه‌مى دهستهبهركردووهو بانگهێشتى هه‌ڵبژارده‌كه كراوه .
ئه‌وه‌شى خسته روو پاڵاوتنه‌كه له له شارى هه‌ولێر به سه‌رپه‌رشتى یه‌كێتیی یارییه سییانیهكانى عیراق بووه ، كه پاڵاوتنه‌كانیش بۆ یارییه دوانیه‌كان كرا كه پێكهاتووه له راكردن و پایسكیلسوارى.