بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئاکادیمیای فیلم و هونەری بروکلین فیلمی سینەمایی «جنایت بی دقت» و سێ فیلمی درێژیتری شەهرام موکری نمایش کرد.
فیلمی سینەمایی «جنایت بی دقت» و سێ فیلمی درێژیتری شەهرام موکری لە ماوەی سێ ڕۆژدا لە شاری نیۆیۆرک نمایش کران و ئەم دەرهێنەرە ڕۆژی هەینی ۲٥ی فێبرییە و ڕۆژی شەممە ۲٦ی فێبرییە لە دانیشتنی پرسیار و وەڵام لە گەڵ بەردەنگەکانی ئەم فیلمانەدا بەشدار بوو.
«ماهی و گربە»، «اشکان، انگشتر مبارک و چند داستان دیگر» و «هجوم» لەم ئاکادیمیادا نمایش کان.
ئاکادیمیای فیلم و هونەری برووکلین ناوەندێکە بە پێشینەیەکی سەد و پەنجا ساڵە کە بە هۆی ناساندن و چڕ بوونەوە لە سەر بەرهەمە داهێنەرانە و مۆدێڕنەکان بەناوبانگە، لە بەرنامەی مانگی فێبرییەی ئاکادێمیای هونەری برۆکلیندا، نمایشی فیلمەکانی «ماشین مرا بران»، «مادران موازی»، «بدترین آدم دنیا» و «پیتزای شیرین» دواهەمین بەرهەمی «Paul Thomas Anderson» لە گەڵ بەرهەمەکانی شەهرام موکری دانرابوون.
ئاکادێمیای فیلم و هونەری برۆکلین لە بەشێک لە پێناسەکەی شەهرام موکری دا نووسیویەتی: «شەهرام موکری پتر لە یەک دەیەیە دراما و ترایلێری سەرنج ڕاکێش لە سینەمای ئێراندا بەرهەم هێناوە. فیلمەکانی شەهرام کە بەهۆی بێچمە بینەرییە پێچەڵپێچەکان و بڕگە کاتیە نەناسراوەکانەوە دەناسرێت، ئەزموونگەلێکی جیددی لە گەڵ هەستی گاڵتەجاڕی و هەستیاری سەرسوڕهێنەر بۆ ئیش لە گەڵ ڕێساکانی ژانێرە ئەمریکیێەکانە».
ئاکادیمیای فیلم و هونەری برووکلین یەکەمین نمایشی نوێترن بەرهەمی شەهرام موکری لە نیۆیۆرک پیشان دا و لە درێژەدا نووسیویەتی: فیلمی سینەمایی «جنایت بی دقت» سندووقێکی ناڕوونی پڕنهێنی بە تێکەڵاوی عەباس کیاڕوستەمی و کریس مارکەرە.