بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەبا، کورتە فیلمی «خورشید گرفتگی / خۆرگیران» لە دەرهێنانی ڕەها ئەمیر فەزلی و عەلیڕەزا قاسمی لە بەشی کێبڕکێی بیست و هەشتەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی ڕێگنێسبۆرگی وڵاتی ئەڵمانیادا بەشدار بوو.
ئەم فێستیڤاڵە لە ۱٨ تا ۲۷ی مارس لە شاری ڕێگنێسبۆرگی ئەڵمانیا بەڕێوە دەچێت.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی کورتە فیلمی ڕێگنێسبۆرگ لە تەنیشت بەڕێوەبردنی فێستیڤاڵەکە، بازاڕێکی کورتە فیلمیشی هەیە کە ساڵانە بەهۆی نێزیک بوون لە شاری مۆنیخ بەشێکی زۆری کڕیارانیکورتە فیلم بەرەو خۆی ڕادەکشێت.
ئەمە هەژدەیەمین بەشداری نێودەوڵەتی کورتە فیلمی «خورشید گرفتگی/ خۆرگیران»ە و ئەم فیلمه بەرهەمی هاوبەشی کۆمپانیای «ضلع ششم» و کۆمانیای فەرەنسی «ئەستێرەی سپی»یە و نمایشی نێودەوڵەتی فیلمەکەش لە ئەستۆی کۆمپانیای مانیفێست دایە.