بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بەسینە شەعبان ڕاوێژکای سیاسی و میدیایی بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا لە کاردانەوەی بەرامبەر بە گۆڕانکارییەکانی ئۆکرانیا، وتی کە شەڕی ئۆکرانیا پەیوەندیی بە ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاواوە هەیە و مێژووی ئەم ناکۆکییەش بۆ نیو سەدەی پێش دەگەڕێتەوە.
کەناڵی الاخباریە لە سەر زاری ناوبراوەوە ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی ناتۆ بەرەو ڕۆژهەڵات نەبوون و بەم هۆیەوە ڕووسیا هیچ ڕێگاچارەیەکی دیکەی لە بەردەمدا نەبووە و سوریاش هەمان کێشەی ڕووسیا لە گەڵ ڕۆژئاوا هەیە.
ناوبراو وتی: ئەگەر ڕووسیا ئەم کارەی نەدەکرد زیانەکانی زیاتر دەبوو، ئایا ئەمریکا قبووڵ دەکات کە مەکزیک وەک وڵاتێکی دراوسێی ببێتە هاوپەیمانی ڕووسیا.
بەسینە شەعبان وتی کە هەڵوێستی تورکیا لە بەرامبەر ڕووسیا لە بەرژەوەندی هەر دوو وڵاتدا نییە.
ڕاوێژکاری سەرۆک کۆماری سوریا وتی: ڕۆژئاوا بەرەو لاوازبوون دەڕوات و پێگەی ڕۆژهەڵات بەهێزتر دەبێت و جیهان دژی سیاسەتەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوایە./.