بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە چیرۆکە فیلمی «فصل انگور/ وەرزی ترێ» لە دەرهێنای بێهروز خوڕەم، لە بەشی پێشبڕکێی سی و یەکەمین فێستیڤاڵی «Media wave»ی هەنگاریادا بەشدار دەبێت.
ئەم فێستیڤاڵە بە بانگهێشتی فیلمسازەکان لە چوار بەشی چیرۆکە فیلمەکان، بەڵگە فیلم، ئەنیمەیشێن و فیلمی ئەزموونی لە بەرواری ٥ تا ٨ی مارس لە شاری جیوری هەنگاریادا بە شێوازی ئامادەبوون بەشدار دەبێت.
ئامانجە سەرەکییەکانی ئەم ئەم فێستیڤاڵە، سەرنج دان لە سەر ئەو فیلمە سەربەخۆیانەیە کە نیگایەکی بنەڕەتییان بۆ کێشەکانی بواری ژیانی مرۆڤایەتییان هەیە .
کورتە فیلمی «فصل انگور / وەرزی ترێ» لە ۲۹ خولەک دا گێڕانەوەیەکی ئاشتیخوازانەی لەو ڕۆژەی کە ئەویندار بووە وێنا دەکات.
ئامادەکاری ئەم بەرهەمە ئەمین ئازەریانە و بێهروز خوڕەم و ئیلهام نامی بە شێوەی هاوبەش سێناریۆکەیان نووسیوە و سەعید شەهسەواری مۆنتاجی کردووە و فیلمهەڵگریەکەشی لە ئەستۆی ئارەش ڕەمەزانیدا بووە.