بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، سەرچاوەیەکی ئاگادار ڕایگەیاند کە وڵاتانی بۆلگاریا، پۆڵەندا، چێک و ئستۆنی بە فەرمی بە ڕووسیایان ڕاگەیاندووە کە هەرێمی ئاسمانیی خۆیان بە ڕووی فڕۆکەکانی ئەم وڵاتە دادەخەن.
ئەو سەرچاوە ڕایگەیاندووە کە بەرپرسانی ڕووسیا سەرقاڵی تاوتوێکردنی هەنگاوی بەرامبەر بەم وڵاتانەن.
دەوترێت کە بەریتانیاش هەرێمی ئاسمانی خۆیی بە ڕووی ڕووسیا داخستووە، ئەڵبەت ڕووسیا پێشتر هەنگاوی لەو شێوەیەی بەرامبەر بە بەریتانیا جێبەجێ کردبوو./.