بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، بە ئامادەبوونی مەهدی شوشتەری سەرکۆنسووڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، عەلی ئەسغەر زبەردەست سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەمەدان، سیروان محەممەد سەرۆک و یاسین ڕەحیم فەرەج جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی، لە ڕۆژی 24 ی شوباتی 2022 ئەو ڕێکەوتنی کاری هاوبەشە لە شاری سلێمانی واژۆی لە سەر کرا.
سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ڕایگەیاند کە بەمەبەستی بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە ئابوری و بازرگانییەکان، ڕێکەوتنی کاری هاوبەش لە گەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەمەدان واژۆ کراوە کە خاڵی زۆر باشی تێدایە بۆ خزمەتکردنی خەڵکی شاری سلێمانی و هیوادارین لە داهاتوویەکی نزیکدا بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
ناوبراو وتی کە واژۆکردنی ئەو جۆرە ڕێکەوتنانە دەبێتە هۆی گەشەکردنی کەرتی ئابوریی شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان و کارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و ئەو سەرمایەدارانەی دەکات کە لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران کاری بازرگانی دەکەن.
هەروەها عەلی ئەسغەر زبەردەست سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی هەمەدان ڕایگەیاند کە ئەم پارێزگایە لە ڕووی کشتووکاڵییەوە زۆر پێشکەوتووە و لە زیاتر لە سەدا 70 ی پەتاتەی ئێران بەرهەم دێنێت و بە چەندین بەرهەمی دیکەی وەژ ترێ، مێوژ، گوێز و سیری هەیە و لە ئاستی ئێراندا پێشەنگە و بەشێک لەو بەرهەمانەش ساڵانێکە هەناردەی هەرێمی کوردستان دەکرێت.
ناوبراو وتی کە دەمانەوێت لە سەرجەم بوارەکاندا پەرە بە پەیوەندییەکانمان لە گەڵ هەرێمی کوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی بدەین./.