بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کامەران حەسەن، ئەندامی یەکێتی تۆپی دەستی عیراق و بەرپرسی لیژنەی پێشبڕکێکان لە لێدوانێکی تایبەت رایگەیاند ، لە کۆبونەوەی یەکێتییەکەیاندا کاتی گواستنەوەی زستانەی خولی نایابیان دیاریکردووەو لە رۆژانی ۲٠/۲ تا ۲۸/۲ .
وتیشی بڕیاریانداوە یارییەکانی شەش هەفتەی یەکەمی قۆناغی دووەمی خولی نایابی تۆپی دەست بەشێوەی گردبونەوە لە هەردوو هۆڵی داخراوی یانەی سلێمانی بەڕێوەبچێت یارییەکانیش لە رۆژانی ٤ تا ۱۱ی مانگی داهاتوو.
یارییەکانی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بەبەشداری ۱۲ یانە بەڕێوەدەچێت و یانەی سلێمانیش یەکێکە لەیانە بەهێزەکانی خولەکەو لە ئێستاشدا لە پلەی پێنجەمی ریزبەندی گشتی خولەکەدایە