بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە هیچ گومانێک لەوەدا نییە کە سزاکانی ئەمریکا ڕوبەڕوی وەڵامێکی توند دەبێتەوە.
لەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ڕووسیا ئەوەی سەلماندووە کە سەرەڕای سەرجەم تێچووەکانی ئەم سزایانە، دەتوانێت زیان و کاریگەرییەکانی بە تەواوی دابەزێنێت و هیچ گوشار و سزا و گەمارۆیەک ناتوانێت لە بەرژەوەندییەکان پاشگەزمان بکاتەوە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا ڕۆژی چوارشەممە زنجیرە سزایەکی بە سەر ڕووسیادا ڕاگەیاند. لەو سزایانەدا بانکەکانی ڕووسیا و چەند بەرپرسێکی ئەم وڵاتە کراونەتە ئامانج.
باڵیۆزی ڕووسیا لە واشنتن ڕایگەیاند کە سەپاندنی سزاکان هیچ کێشەیەک چارەسەر ناکات و ڕووسیا بەم سزایانە گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەی خۆیدا ناکات./.