بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حەسەن کازمی قومی نێردەی تایبەتی ئێران بۆ کاروباری ئەفغانستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە گەڵ هەر یەک لە مەولەوی ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوە و مەلا عەبدولەتیف مەنسور وەزیری وزە و ئاوی تاڵیبان کۆبووە.
لە کۆبوونەوەی نێردەی ئێران و وەزیری دەرەوەی تاڵیبان، سەبارەت بە دۆخی ئەفغانستان و هاوکاری نێوان هەر دوو وڵات لە بەشی کانزاکان، کشتووکاڵ، وزە و هێڵی ئاسن وتووێژ کرا.
وەزیری دەرەوەی تاڵیبان وتووێژەکانی لە گەڵ بەرپرسانی ئێران بە ئەرێنی ناو برد و جەختی لە سەر پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان تاران و کابوڵ کردەوە.
لە کۆبوونەوەیەکی دیکەدا وەزیری ئاو و وزەی تاڵیبان هەڵوێستی ئەم گرووپەی سەبارەت بە ئاو و کارەبا ڕاگەیاند./.