بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شەوی سێ شەممە مێرمنداڵێکی فەڵەستینی لە شارۆچکەی خزر بەیت لەحم لە کەرتی خۆرئاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستییەوە شەهید کرا.
وەزارەتی تەندرووستی دەسەڵاتی خۆبەڕێوەبەری فەڵەستین ڕایگەیاند کە محەممەد شەحادە مێرمنداڵی تەمەن 14 ساڵەی فەڵەستینی شەهید کراوە.
ڕادیۆ دەنگی قودس ڕایگەیاند کە لە پاش شەهیدبوونی ئەو مێرمنداڵە خەڵکی شارۆچەکەکە ڕژانە سەر شەقامەکان و بەو هۆیەوە شەڕ و پێکدادان لە نێوان ئەوان و هێزەکانی ڕژێمی زایۆنیستی درووست بوو./.