بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی میدیایی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەم وڵاتە لە کۆبوونەوەیەکدا لە گەڵ فەرماندە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق پرسی کردنەوەی ناوەندێکی هەماهەنگی کاروباری ئەمنی و هەواڵگریی لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ تاوتوێ کردووە.
لە بەیاننامەیەکی ئەو نووسینگەیەدا هاتووە کە ئەو ناوەندەش بە ئامانجی ڕوبەڕوبونەوەی تیرۆر و هەماهەنگی هاوبەش لە گەڵ وڵاتانی دراوسێ بە تایبەت لە بواری کۆنتڕۆڵکردن و پاراستنی سنورە هاوبەشەکان دەکرێتەوە./.