بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران لە شەشەم کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی هەناردەکاری گازی جیهان لە شاری دەوحە، وتی: هیوادارین لە ڕێگای ئەم کۆبوونەوە بتوانین ئامانجەکانمان مسۆگەر بکەین و سەرچاوەکانی گازی سرووشتی بپارێزین کە بە سامانێکی گەورەی گەلانی ئێمە دادەنرێت.
ناوبراو وتی کە سەرەڕای بۆچوونی جیاجیا بەڵام یەکگرتوویەکی باش بۆ داهاتوو هەیە و ئامانج لە بەڕێوەچوونی ئەم کۆبوونەوەش، پاڵپشتییە لە مافی وڵاتانی ئەندام لە بواری دۆزینەوە و پتەوکردنی ڕۆڵی گاز لە وزەی جیهانی و هەروەها پتەوکردنی ئاسایشی داواکاری گازی سرووشتی لە جیهان.
ڕەئیسی وتی کە دەتوانین بۆ قۆناغی پاش کۆرۆنا و باشترکردنی دۆخی ئابوری، کەڵک لە گازی سرووشتی وەک سەرچاوەیەکی لەبەردەست و خاوێنی وزە وەربگرین./.