بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، محەممەد باقر هونەربەر بەڕێوەبەری گشتی کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکانی پارێزگای ئازەربایجانی ڕۆژهەڵاتی ئێران وتی کە ئەو ڕووداوە کاتژمێر 5 ی بەرەبەیان لە ناوچەیەک بە ناوی یەکە دوکان بووە و هۆکاری ڕووداوەکەش کێشەی تەکنیکی بووە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.
ناوبراو وتی کە ئازایەتی فڕۆکەوانەکە وایکردووە کە ئەو فڕۆکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون نەکەوێتە خوارەوە و بەر قوتابخانەیەکی چۆڵ کەوتووە.
ڕێکخراوی مانگی سوری ئێران لقی تەورێز ڕایگەیاندووە کە لەو ڕووداوەدا دوو فڕۆکەوانەکە بە ناوەکانی سادق فەلاحی و حەنیفەزاد و هەروەها کەسێکی سڤیل گیانیان لە دەست داوە و شەهید بوون./.