بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریە کە لە ڕووسیایە، جەختیکردەوە کە دیمەشق پەیوەندی ڕاستەوخۆی لە گەڵ مۆسکۆ هەیە و دۆخی سوریا، گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزییەکانی ڕۆژئاوا لە گەڵ ڕووسیا تاوتوێ دەکات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی ” روسیا الیوم ” وتی: ئەو هێرشانەی کە لە لایەن وڵاتانی ڕۆژئاواوە دەکرێتە سەر سوریا، ئێمە دەخاتە بیری ئەو هێرشانەی کە لە سوریا تێپەڕ بووە، لە بەر ئەوەی کە ڕۆژئاوا کەڵک لە تیرۆریزمی میدیایی وەردەگرێت تا لە ڕۆڵی ڕووسیا لە ئاستی جیهانی کەم بکاتەوە.
مێقداد سەبارەت بە پەیوەندییەکانی سوریا و وڵاتانی عەرەبی وتی: هەندێک پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی هەبوو و لەو ڕێگایەوە هەوڵ دەدەین کە قۆناغی ڕابردوو تێپەڕ بکەین، ئەو قۆناغەی کە ئەم پەیوەندییانە بە هۆی هێرشە تیرۆریستییەکانەوە تێپەڕی کردووە.
وەزیری دەرەوەی سوریا ڕایگەیاند کە وڵاتانی ڕۆژئاوا پاڵپشتی سیاسی و دارایی لە گرووپە تیرۆریستییەکانی ئەم وڵاتە دەکەن و وتی: دەتوانین وەڵامی هێرش و دەسدرێژییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی بدەینەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بە گرنگیی ڕێکەوتنی وڵاتانی عەرەبی لە گەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئامانجی جێگیربوونی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە، وتی: من ئاماژەم بە گرنگی پەیوەندییەکی ئاسایی لە نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئێران داوە، دوژمنایەتی لە گەڵ ئێران کە بە درووشمی جیاجیا دەکرێت، هیچ سوودێکی بۆ وڵاتانی عەرەبی نییە.
مێقداد پەیوەندییەکانی سوریا و کۆماری ئیسلامی ئێرانی بە پەیوەندییەکی هاوسەنگ و لە سەر بنەمای ڕێزی بەرامبەر ناو برد./.