بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نێعمەتوڵڵا مورادی بە ئاماژە بەوەی کە پیاز دژە شێرپەنجە و دژە شەکرەیە، ڕایگەیاند کە پیاز ڕەوتی جوڵەی خوێن لە جەستەدا باشتر دەکات و ڕوبەڕوی کۆلیسترۆڵی بەرز دەبێتەوە.
ناوبراو بە ئاماژە بەوەی کە پیاز ڕێگری لە توشبوون بە هەندێک شێرپەنجە دەکات و تەنانەت دەتوانێت ڕێگری لە گەشەی خانە شێرپەنجەییەکانیش بکات، وتی: ئەنجامی توێژینەوەکان پیشان دەدات کە پیاز دەتوانێت ڕێگری لە شێرپەنجەی گەندە و کۆئەندامی هەرس بکات.
مورادی ئاماژەشی بەوە داوە کە پیاز هەڵگری ئەنتی ئۆکسیدانەکانی وەک ئەنتۆسیانین و کرستینە کە تایبەتمەندی دژە شێرپەنجەیان هەیە و وتی: ئەنجامی توێژینەوەیەک پیشانیداوە کە هاڕاوی پیاز دەتوانێت ڕێگەی لە زیادبوون و گەشەی خانە شێرپەنجەییەکان بکات.
ئەو پسپۆڕەی بواری پزیشکی بە ئاماژە بەوەی کە لە کەلتوری ئێمەدا زیاتر بۆ تامی خواردنەکان کەڵک لە پیاز وەردەگرن، وتی: باشترە بزانن کە پیازی سپی بەراورد بە پیاز سور یان زەرد ئەنتی ئۆکسیدانی کەمتری هەیە و باشترە لە گەڵ خواردنەکانی دیکە کە هەڵگری بڕێکی زۆری ئەنتی ئۆکسیدانن وەک سەوزەکان بەکار بهێندرێت.
نێعمەتوڵڵا مورادی هەروەها ڕایگەیاند کە پیاز تایبەتمەندی دژە کۆلیسترۆڵیشی هەیە و وتی: ئەم تایبەتمەندییەی پیاز بە هۆی ئەنتی ئۆکسیدان و ئۆمێگا سێیە و بەمەش یارمەتیدەری کەمکردنەوەی ڕێژەی تری گلیسیریدی خوێن دەبێت.
ناوبراو وتی: پیاز بە تەنیایی ناتوانێت موعجیزە بکات و کاتێک سوودە خۆراکییەکانی زیاد دەبێت کە لە چوارچێوەی ڕێجیمێکی تەندرووست و جۆربەجۆردا بێت.
مورادی جەختیکردەوە کە پیاز یارمەتیدەری جوڵەی باشی خوێن دەبێت و توێژینەوەکان باس لەوە دەکەن کە ئەوانەی ڕۆژانە بە هەر شێوازێک پیاز بەکار دێنن کەمتر تووشی گرفتی خوێنبەرەکان دەبن.
ڕاشیگەیاند کە پیاز مادەیەکی خۆراکیی بەسوودە بۆ توشبووانی شەکرە بەڵام نابێت لە بەکارهێنانیدا تووشی زێدەڕۆیی بین./.