بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «دندان طلا / ددان زێڕین» لە دەرهێنانی عەلیڕەزا سەعدی و نووسینی جەواد خوشا و سوهەیل کەرەمیار پاش کۆتایی قۆناغە تەکنیکییەکان، بە مەبەستی نمایش و بەشداری لە فێستیڤاڵە نێودەوڵەتییەکاندا ئامادە بوو.
دیزاینی پۆستەری فیلمی «دندان طلا / ددان زێڕین» لە ئەستۆی یاسەمەن مەحموودی و نمایشە نێودەوڵەتییەکەیشی لە ئەستۆی لیمۆ فیلم دایە.
فیلمە کە فیلمهەڵگری ئەم کورتە فیلمە لە دوو ڕۆژدا لە شاری تارانی پێتەختی ئێران و دەورووبەری تاران لە مانگی گەڵاڕێزانی ۱٤۰۰ی هەتاوی ئەنجام دراوە.
ئەمین میری، جەواد خورشا، تەناز بیدە، مەرجان خاکساری، سوهەیل کەرەمیار، ڕامتین کەرامەتی دیبا، محەمەد ئەمین تاهێری و حەسەن ڕەزا زادە لەم فیلمەدا کایە دەکەن.
لە پووختەی چیرۆکی کورتە فیلمی «دندان طلا / ددان زێڕین»دا هاتوە: «باوک دەمرێت و لە دواهەمین چرکەکانی ژیانیدا منداڵانی دەخاتە ئاژاوەیەکی نوێوە…»
هەندێک لە کارگێڕەکانی ئەم کورتە فیلمە بریتین لە:
دەرهێنەر: عەلیڕەزا سەعدی، نووسەران: جەواد خوورشا و سوهەیل کەرەمیار، فیلمهەڵگر: محەمەد عیزەت خاە، دەنگ هەڵگر: شاهین پووڕداداشی، مۆنتاج: عەلیڕەزا سەفەرەژاد.