بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حوسێن ئەمیر عەبدوڵلاهیان وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە گەڵ فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق کۆبووە و سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و جیهان بیر و ڕایان ئاڵوگۆڕ کرد.
وەزیری دەرەوەی عێراق لەو چاوپێکەوتنەدا کورتەیەکی لە سەر دوایین گۆڕانکارییە ناوخۆییەکانی ئەم وڵاتە لە پاش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی تشرینی 2021 خستەڕوو و ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ میوانداری لە گەڕی نوێی وتووێژەکانی نێوان تاران و ڕیاز دەربڕی.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیانیش ئامادەیی کۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ ئەو مەبەستە ڕاگەیاند و وتی کە بۆ دەستپێکردنەوەی وتووێژەکان، ئیرادەی لایەنی بەرامبەر گرنگە.
وەزیری دەرەوەی ئێران هەروەها جەختی لە سەر پێویستی دەستاودەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات بە کۆدەنگی و لێک تێگەیشتنی سەرجەم لایەنەکان لە عێراق کردەوە./.