بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، حکومەتی ئۆسترالیا ڕایگەیاند کە بزوتنەوەی حەماس بە هەر دوو باڵی سیاسی و سەربازییەوە وەک گرووپێکی تیرۆریستی دەناسێنێت.
پێشتر کەتیبەکانی قەسام وەک باڵی سەربازیی بزوتنەوەی حەماس لە لایەن ئۆسترالیاوە لە ڕیزی گرووپە تیرۆریستییەکاندا دانراوبوو بەڵام بڕیارەکەی ئەو وڵاتە لە ئێستادا بزوتنەوەی حەماس بە گشتی دەگرێتەوە.
کارێن ئەندرۆز وەزیری ناوخۆی ئۆسترالیا ڕایگەیاند کە لەم وڵاتە شوێنی ئایدۆلۆژیای حەماس نابێتەوە.
ناوبراو ڕایگەیاند کە هەندێک چالاکیی پەیوەندیدار بە بزوتنەوەی حەماسەوە ڕەنگە تا 25 ساڵ سزای زیندانیکردنی بە دواوە بێت.
پێشتریش ئەمریکا، بەریتانیا، ئەڵمانیا و چەندین وڵاتی دیکەی ڕۆژئاوا وەک پاڵپشتییەک بۆ ڕژێمی زایۆنیستی بڕیاری هاوشێوەیان دابوو./.