بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى یانه‌ى فولادی خوزستانى ئێران، گواستنه‌وه‌ى ناوه‌ڕاستكارى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى قوه‌جه‌ویه ، ئیبراهیم بایشى بۆ ریزه‌كانى راگه‌یاند .
بایش ئێواره‌ى دوێنێ كۆتا یارى به درێسى جه‌ویه ئه‌نجامدا به‌رامبه‌ر سامه‌را له خولى نایابى عێراق و پاش ئه‌وه‌ش ماڵئاوایى له هاورێكانى كرد.
بایش یاریزانى هه‌ڵبژارده‌ى نیشتیمانى عێراقه‌و پێشتر یارى بۆ یانه‌كانى زاخۆ‌و نه‌فتى وه‌سه‌ت ئه‌نجامداوه .