بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، مەحمود محەممەد وتەبێژی پارتی دیمۆکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە پاش ئەو پێشهاتە سیاسی و کۆسپ و تەگەرانەی خرانە بەردەم هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق و لە پێناو بەردەوامبوونی هەنگاوە دەستوورییەکانی ناو پرۆسەی سیاسی، پارتی دیمۆکراتی کوردستان بە فەرمی ڕێبەر ئەحمەد خالید وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی وەک کاندیدی پارتی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق دەستنیشان کردووە.
کاندیدبوونی ڕێبەر ئەحمەد پاش ئەوە دێت کە ڕۆژی یەک شەممە دادگای فیدراڵی عێراق شیاوبوونی هۆشیار زێباری کاندیدی ئەم حیزبەی ڕەتکردەوە./.