بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران بە سەردانێکی فەرمی و چەند ڕۆژە و بە ئامانجی تاوتوێکردنی چەند دۆسیەیەک دەگاتە قەتەر.
سەرچاوە دیپلۆماسییەکان ڕایانگەیاندووە کە سەردانەکەی ڕەئیسی پێنج شەممەی ئەم هەفتەیە دەبێت و تا ڕۆژی 22 ی شوبات کە کۆبوونەوەی لوتکەی وڵاتانی هەناردەکاری گاز لە قەتەر بەڕێوە دەچێت بەردەوام دەبێت.
پێشتر محەممەد بن عەبدولڕەحمان ئالی سانی وەزیری دەرەوەی قەتەر لە سەردانێکدا بۆ تاران بە فەرمی بانگهێشتنامەی تەمیم بن حەمەد ئالی سانی میری ئەو وڵاتەی ڕادەستی سەرۆک کۆماری ئیسلامی ئێران کرد./.