جام کوردی | JAMEKURDI
پێنجشەممە, حوزه‌یران 19, 2025
فارسی
No Result
View All Result
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • جام کوردی
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • وێنە
    • ڤیدیۆ
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
No Result
View All Result
جام کوردی
No Result
View All Result
Home گه‌شت و گه‌شتیاری

گوندێکی بچووک بە گەورەیی ئێران؛ ئەو ژنانەی کاکۆیان بە نیشتمانی کرد

جام کوردی – " کاکۆی خواروو " یەکێک لە کۆتا گوندەکانی قەزای دێگولانی پارێزگای کوردستانە لە نزیک پارێزگای کرماشان کە ئەمساڵ میدالیای نیشتمانی ئێرانیان لە بواری چنینی گڵێمدا وەرگرت و لەم گوندەدا لە تەواوی ماڵەکان ژنان و کچان بەم پیشەوە سەرقاڵن و کارە دەستکردەکەشیان لە سەر ئاستی ئێران ناوبانگی دەکردووە.

شوبات 14, 2022
in گه‌شت و گه‌شتیاری
A A
0

بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، شیرین مورادی پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی فارس لە پارێزگای کوردستان لە ڕاپۆرتێکدا باسی چالاکییەکانی ژنان و کچانی گوندی کاکۆی خوارووی لە قەزای دێگولان کردووە کە لە جام کوردییەوە دەقی وەرگێڕاوی ئەو ڕاپۆرتە بە زمانی کوردی دەخرێتەڕوو:

بابەتی ئەمجارە دەمانباتە ڕێگایەک کە کۆتاییەکەی گوندی کاکۆی خوارووە سەر بە قەزای دێگولان. گوندێک کە لە مانگی گوڵانی ئەمساڵ وەک گوندی چنینی گڵێم لە سەر ئاستی ئێران ناوی تۆمار کرا.

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

پاش تێپەڕبوونی زیاتر لە 100 کیلۆمەتر لە سنەوە، نیوەڕۆ گەیشتینە گوندەکە. دەنگی خۆش و تایبەت بە چنینی فەرش و گڵێمی ژنانی گوندەکە لە هەر کۆڵانێک دەبیسرا، ئەو دەنگەی کە ڕەنگە هەر کەسێک لە مانا و پەیامەکەی تێنەگات.

لە دەرگای ماڵێک دەدەین تا بۆ چەند خولەکێک ببینە میوانی ئەوان، 3 جیلی یەک خێزان پێکەوە سەرقاڵی ئەو ئیشەن و لە سەر تان و پۆی گڵێمەکە نەخش و نیگار دەخوڵقێنن.

قەدەمخێر ژنێکی 40 و چەند ساڵە و چەند ساڵ پێش ئیشەکەی لە دایکی خۆیەوە فێر بووە و ئەمڕۆ لە گەڵ کچ و نەوەکەی سەرقاڵی چنینی گڵێمە، ئەڵبەت ئیشی زۆر ناکات و منداڵەکانی ڕازی نین و دەڵێن کاتی پشوو و ئارامییە بەڵام قەدەمخێر ناوە ناوە و بە دوور لە چاوی منداڵەکانی دەچێتەوە سەر ئیشی گڵێمەکە و بیرەوەری سەردەمی گەنجیی خۆی لەم ڕێگایەوە نوێ دەکاتەوە.

بیرەوەرییەکان دەگێڕێتەوە

لاپەڕە بە لاپەڕەی بیرەوەرییەکانی هەر لە بەردەم دارە گڵێمەکە بۆم دەگێڕێتەوە، گوێبیستی قسەکانی قەدەمخێر دەبم، ئەو هونەرمەندە بە توانایەی کە لە تەمەنی 8 یان 9 ساڵی چنینی فەرشی لە دایکی خۆیەوە فێر بووە و شان بە شانی دایک و خوشکەکانی لە سەر تان و پۆی دارە فەرشەکەوە نەخشی جوانی خوڵقاندووە، ئەو نەخش و نیگارانەی کە لە پاش هاوسەرگیریی بەردەوام بووە. ئەو دەڵێت: ڕۆژان سەرقاڵی کاری کشتووکاڵی و ئاژەڵداری بووم و شەوان بە چرا نەوتییەک تا نیوەی شەو خۆمم بە چنینی فەرشەوە هیلاک دەکرد.

فەرش لە گەڵ تان و پۆی ژیانی ژنانی بەتەمەنی کاکۆ تێکەڵ بووە، هیلاکی و ماندووێتی خۆمان لە بەردەم دارە فەرشەکەوە بەدەر دەکرد و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش نەخش و نیگاری جوانمان دەخستە سەر فەرش و دەستکردەکانی خۆمان.

ڕۆژانە ڕێژەیەکی دیاریکراو لە فەرشەکەمان دەبوو تەواو بکردایا، ئەمەش وەک بەڵێنێک بۆ خۆمان بوو، هەندێک کات تا ڕادەیەک درەنگتر ئیشەکەمان دەستپێدەکرد، بە هەر شێواز و هیلاکبوونێک ئەو بەڵێنەمان دەبردەسەر.

شیرینی شەکر

شیرینی شەکر یەکەم نەخشە بوو کە لە سەر تان و پۆی فەرشەکە دەستیپێکرد، هێندە بیرکردنەوەم بەهێز بوو کە کەمتر لە نەخشە کاغەزییەکان کەڵکم وەردەگرت، ئەوەی هەبوو لە مێشکی خۆمان دا بوو و لە سەر تان و پۆی سپی و شینی دارە فەرشەکە جێبەجێمان دەکرد و لە ئاکامدا بە نرخی 7 هەزار تمەن بە یەکێک لە خزمەکانی خۆمم فرۆشت.

ژمارەیەکی زۆر لە کچانی گوندەکە لای من فێری ئەم ئیشە بوون بەڵام ئەوەم لەبیر نەماوە کە چەندە فەرشم هەبووە، تەنانەت یەک کاتژمێر لە سەر یەکێک لەوان دانەنیشتووم و ئەو فەرشانەش دەستکردی خۆم بوون لە ئێستادا لە ماڵی زۆربەی خزمان و ئاشنایاندایە، کاتێک ئەوان دەبینم دەکەومەوە بیری چرکە چرکەی ئەو هەموو ئیش و ماندووبوونەوەی کە لە بەر ڕووناکی چرا نەوتییەکان تا بەیانی سەرقاڵی ئیشکردن بووین و ئێستاش لە تەنیشت دارە فەرشی منداڵەکان دەمێنمەوە و بیرەوەرییەکانی ئەو سەردەمە وەبیردێنمەوە.

گەڕانەوە بۆ 30 ساڵی ڕابردوو

سەبارەت بە کۆنترینی ئەو کەسانە دەپرسم کە لەو گوندەدا ئیشی چنینی فەرشیان دەستپێکردووە، جەمیلە خانم بە ئێمە دەناسێنن، بەرپرسی ئەنجومەنی گوندی کاکۆ ڕێپیشاندەری ئێمە دەبێت، جەمیلە خانم بەو سەروێن و جلوبەرگە ڕەسەن و باڵای بەرزەوە لە نێو خانوویەکی کۆنەوە دێتە پێشوازی ئێمەوە، ماڵەکەیان دوو بەشە، بەشێکی کۆن و بەشێکی نوێ، ئەو شوێنەی کە جەمیلە خانم وەک سەرتەنور بە ئێمەی دەناسێنێت چەندین فەرشی دەستکرد شان بە شانی یەک دانراون و دەبینرێن.

ئەو فەرشانەی کە بەرهەمی 30 ساڵی ڕابردووی جەمیلە خانمە و بە وتەی خۆی ئێستا لای منداڵەکانی کڕیاری نییە، لە سەر هەیوانی ماڵەکەی جەمیلە خانم بە یارمەتی کوڕەکەی یەکێک لە فەرشەکان ڕادەخەین، چاوم پڕ دەبێت لە نەخش و نیگارێک کە بە هەوڵ و تێکۆشان لە سەر تان و پۆی فەرشەکە چێندراون.

تەپ و تۆزی سەر فەرشەکان گوزارشت لەوە دەکات کە ساڵەهایە کەسێک ئاوڕێکی لێیان نەداوەتەوە. منداڵەکانی فەرشی پیشەسازییان پێ باشترە، ئەمە وتەی جەمیلە خانمە. دەڵێت کە فەرش و گڵێم لەم گوندەدا مێژوویەکی کۆنی هەیە، جیل بە جیل لە دایکەوە گەیشتووەتە کچ بەڵام ئێستا زۆربەی کچەکان حەزیان لە ئیشی گڵێمە.

ئامادەکارییەکان بۆ چنینی گڵێم

مادە سەرەتاییەکانی فەرش لای خۆمان پێشتر ئامادە دەکرا، وەرزی هاوین خوری مەڕەکانمان لە گەڵ ژنانی گوندەکە بە شێوازی کۆنی خۆی ئامادە دەکرد و ئەوەشمان بۆ ڕەنگکردنی دەبردە گوندی ئەحمەدئاوا کە یەکێکە لە گوندەکانی ناوچەکە، دەتوانم بڵێم کە بۆ ئامادەکردنی مادەی سەرەتایی هیچ پێویستمان بە شوێنی دیکە نەبوو.

ئەمڕۆ تێچووی مادەی سەرەتایی بۆ چنینی فەرش زۆرە و ماوەیەکی زۆریشی بۆ وەبەرهێنانی دەوێت و لەم ڕووەشەوە گەنجانی گوندەکەی ئێمە ڕوویان هێناوەتە چنینی گڵێم و لە زۆربەی ماڵەکاندا ئەم ئیشە دەبینرێت.

دەڵاڵەکان سوود لەم پیشەی دانیشتووانی کاکۆ دەبەن

فەهیمە کچی قەدەمخێرە و لە گەڵ کچەکانی سەرقاڵی چنینی گڵێمە لە ماڵەوە. دەڵێت: لەو کاتەوە کە کاکۆ وەک گوندی چنینی گڵێم لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێران تۆمار کراوە لە ڕێگای فەرمانگەی میراتی کەلتورییەوە هەندێک خزمەتگوزاریی وەک بیمە پێشکەش بە ئێمە کراوە. کارتی ناسینی ئەم ئیشەمان هەیە بەڵام وەک پێویست پاڵپشتی نەکراوین، بۆ ئەمەش پێویستمان بە دابینکردنی بازاڕی کڕین هەیە، لە ئێستادا زیاترین سوودی ئیشەکەی ئێمە دەچێتە گیرفانی دەڵاڵەکانەوە، ئەگەر هاوکاری بکرێین ئیش و کاری باشتریش دەکەین.

مۆسیقایەکی تایبەت بۆ خەڵکی گوندەکە

بۆ کچانی ئەمڕۆی گوندی کاکۆ هەموو شتێک لەو ڕۆژەوە دەست پێدەکات کە پۆلی شەشەم تەواو دەکەن. هەمان ئەو ساڵەی کە منداڵەکان دوایین کارنامەی خوێندنی خۆیان وەردەگرن و پاش ئەوە چیدی ژنە مامۆستاکە نەهاتەوە گوندەکەیان. زۆربەی کچەکان هەر لە قۆناغی سەرەتایی خوێندندا دەمانەوە لە بەر ئەوەی کە قۆناغی دیکەی خوێندن بۆ ئەوان بوونی نەبووە.

مێهرەبان نەوەی قەدەمخێرە و چنینی فەرشی لە دایک و داپیرەی فێر بووە. ئەو دەڵێت کە منداڵیی ئێمە بە بیستنی مۆسیقای چنینی فەرشی دایک و داپیرمانەوە تەواو بوو، بە هۆی ئەوەی کە دەرفەتی خوێندمان بۆ نەبوو بە ناچار ڕوومان دەهێنایە ئیش و کارەکەی ئەوان.

هەر ماڵێک بووەتە کارگەیەک

مەنسور عێزەتی بەرپرسی ئەنجومەنی گوندی کاکۆ دەڵێت کە بەشێکی زۆری چالاکوانانی ئەم بوارە بیمە کراون و قەرزی بانکیشیان وەرگرتووە و لە سەردەمی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناش هەندێک هاوکاری پێشکەش بەوان کرا.

یەکێک لە کێشەکانی هونەرمەندانی چالاک لە بواری گڵێم و فەرشی گوندی کاکۆ ئەوەیە کە دەڵاڵەکان زیاتر سوود لەم کارەی ئەوان دەبینن، دەبێت هەوڵ بدرێت کە دەستی دەڵاڵەکان لەم ئیش و دەستکردەی خەڵکی گوندەکە کورت بکرێتەوە.

ئەمڕۆ هەر ماڵێک بووەتە کارگەیەکی درووستکردنی فەرش و گڵێم. دابینکردنی بازاڕی فرۆشتن بە یەکێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی خەڵکی گوندەکە دادەنرێت.

کاکۆ لە ڕووی جوگرافییەوە

گوندی کاکۆ تا پێش بوونی دێگولان بە قەزا بەشێک لە قەزای قۆروە بووە، کاکۆ بە یەکێک لە کۆنترەین گوندەکانی ناوچەکە دادەنرێت، گۆڕستانێک بە مێژوویەکی چەند هەزار ساڵە و ئاگرکەدەی مێژوویی لەم گوندەدا هەیە بە شێوازێک کە لە کتێبی ئایەتوڵڵا مەردوخ ئاماژە بە مێژووەکەی دراوە. ئەم گوندە 70 خێزانە و ژمارەی دانیشتووانەکەشی 300 کەسە و زۆربەیان لە ئیش و کاری فەرش و گڵێمدان.

تۆمارکردنی کاکۆ لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێران و جێبەجێکردنی پرۆژەکانی ئاوەدانکردنەوە هیوای خستووەتە دڵی خەڵک و ڕێگری لە کۆچکردنی ئەوان بەرەو شارەکان دەکات.

ئێستا چاوی ئێران لە سەر گوندی کاکۆیە و دەکرێت بە جیهانیش بناسێندرێت، پلانی هەناردەی گڵێم و فەرشی کاکۆ بە یەکێکی دیکە لە داواکارییەکانی ئەم خەڵکە دادەنرێت.

1500 کەس لە دێگولان لەم بوارەدا چالاکن

بێهزاد غەفوری بەرپرسی فەرمانگەی میراتی کەلتوری، پیشەسازی دەستی و گەشتیاریی قەزای دێگولان دەڵێت کە زیاتر لە 1500 کەس لە بواری چنینی گڵێم لەم قەزایەدا چالاکی دەکەن و چەندین گوندی وەک کاکۆ، سلسلە، لالەیی و قەرەبڵاغ تەنیا لە بواری گڵێمدا چالاکن.

لە گەڵ شارەوانی دێگولان قسە کراوە کە بە هاوکاری فەرمانگەی میراتی کەلتوری لە دەروازەی شاری دێگولان بەرەو شاری سنە بازاڕچەیەکی پیشەسازی دەستی بکرێتەوە.

کاکۆ وەک گوندی گڵێم لە سەر ئاستی نیشتمانیی ئێران تۆمار کرا، سنە بووەتە شاری داهێنەری مۆسیقای جیهان و پایتەختی کتێبی ئێران، هەورامان لە سەر ئاستی جیهان تۆمار کرا. هەموو ئەم هەواڵە خۆشانەش لە سەردەمی ترس و دڵەڕاوکێی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووە، ئێستاش کاتی ئەوە هاتووە بۆ پاراستنی ئەم پێگە و دەسکەوتانە هەوڵی جیدی بدرێت./.

Previous Post

١٢ گرێبەستی هاوئاهەنگی لە نێوان یەکێتییە وەرزشیەکانی عێراق و ئێران ئیمزا کرا

Next Post

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە وەزیری ڕۆشنیری دەکات

RelatedPosts

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە
گه‌شت و گه‌شتیاری

باخچەی ئێرەم لە شیراز؛ باخچەیەک کە مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە

حوزه‌یران 6, 2025
“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات
گه‌شت و گه‌شتیاری

“دەرەتفێ”، شوێنێک کە ساڵ تێیدا بە گەڕانەوەی لەق لەقەکان دەست پێدەکات

حوزه‌یران 4, 2025
کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟
گه‌شت و گه‌شتیاری

کام پێغەمبەرانە لە ئێران نێژراون؟

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئاوی سپی لوڕستان؛ بووکی تاڤگەکانی ئێران

حوزه‌یران 2, 2025
تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران
گه‌شت و گه‌شتیاری

تاڤگەی ئابتافی ئیلام، جوانترین تاڤگەی ئێران

حوزه‌یران 1, 2025
بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!
گه‌شت و گه‌شتیاری

بزانه بەهرەی ئێرانییەکان 1700 ساڵ لەمەوبەر چۆن بووه!

ئایار 31, 2025
Next Post
سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە وەزیری ڕۆشنیری دەکات

سەرکونسوڵی ئێران لە هەولێر سەرەخۆشی لە وەزیری ڕۆشنیری دەکات

وەڵامێک بنووسە هەڵوەشاندنەوەی وەڵام

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Stay Connected test

  • 139 Followers
  • 205k Subscribers
  • 23.9k Followers
  • 99 Subscribers
  • Trending
  • Comments
  • Latest

پیره میرد؛ ژیان و به رهه مه کانی

كانونی دووه‌م 16, 2025
سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

سرووشتی جوانی گەلی شێرانە، ناحیەی دێرەلوک، قەزای ئامێدی

نیسان 21, 2021
سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

سوودە گرنگەکانی خواردنی گیراوی ڕازیانە

كانونی دووه‌م 3, 2022
سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

سەرکۆنسووڵی ئێران لە سلێمانی: ڤێزەی گەشتیاری ئازاد نەکراوە

ته‌مموز 3, 2021

به‌رده‌وامین له‌ یارمه‌تی سه‌ربازی سوپای سوریا

0

ئه‌ردۆغان باجی سیاسه‌ته‌ دووپاڵوه‌کانی ده‌دات

0

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا سه‌ردانی تاران ده‌کات

0

داعش 100 هه‌زار هێزی چه‌کداری هه‌یه

0
ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025
شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

شۆکێکی گەورە بۆ پاریس سانجێرمان لە سەرەتای جامی جیهانی یانەکان

حوزه‌یران 7, 2025
پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

پەیامی گرنگی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ یاریزانانی هەڵبژارده ئەو وڵاتە

حوزه‌یران 7, 2025
جام کوردی | JAMEKURDI

Follow Us

Browse by Category

  • ئابووری
  • ئاسیا
  • ئەفریقا
  • ئەمریکا
  • ئەورووپا
  • جیهان
  • دسته‌بندی نشده
  • زانست و تەندرووستی
  • ڕاپۆرت
  • سیاسی
  • ڤیدیۆ
  • کەلتوری
  • کۆمەڵگا
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • گۆڤاره‌کان
  • مەڵتی میدیا
  • نوێترین هەواڵ
  • هەڵبژاردە
  • هەڵبژاردەی سەرنووسەر
  • وتار
  • وتووێژ
  • وەرزش
  • وێنە

Recent News

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

ڕۆناڵدۆ؛ یامال لەگەڵ ڤیتینیا بەراورد بکە، نەک لەگەڵ من!

حوزه‌یران 7, 2025
دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

دێشامپ؛ هیچ هێرشبەرێک لە جیهاندا لە ئێمباپێ باشتر نییە!

حوزه‌یران 7, 2025

© 2020

No Result
View All Result
  • ئابووری
  • کەلتوری
  • سیاسی
  • کۆمەڵگا
  • زانست و تەندرووستی
  • گه‌شت و گه‌شتیاری
  • جیهان
    • ئاسیا
    • ئەفریقا
    • ئەمریکا
    • ئەورووپا
  • مەڵتی میدیا
    • ڤیدیۆ
    • وێنە
  • وەرزش
  • گۆڤاره‌کان
  • زبان فارسی

© 2020