بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، خالید مەشعەل ڕایگەیاند کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی فەڵەستین نابێت چاوەڕوانی گۆڕانکارییە نێودەوڵەتییەکان بکرێت و ئەمەش هەڵەیە.
ناوبراو وتی: ئێمە ژەسێکین کە چارەنووسی خۆمان دیاری دەکەین و ئێستا و داهاتووی خۆمان بونیاد دەنێین، ناکۆکییەکانی عەرەبی – عەرەبی و عەرەبی – ئیسلامی بووەتە جێی نیگەرانی ئێمە.
سەرۆکی بزوتنەوەی حەماس لە دەرەوەی فەڵەستین، وتی: کشانەوەی ئەمریکا لە ناوچەکە و سەرقاڵبوونی بە چین و ڕووسیا دەرفەتی زیاتر دەخاتە بەردەم وڵاتانی ناوچەکە تا بە دوور لە شوێنکەوتوویی، ڕۆڵی خۆیان بگێڕن.
مەشعەل کشانەوەی ئەمریکای لە ناوچەکە لە سوودی دۆسیەی فەڵەستین ناو برد و وتی: ئیسرائیل چیدی ئامرازێکی کاریگەر بۆ ئەمریکا نییە، ڕەوایەتی نێودەوڵەتیی نەماوە و سزا و گەمارۆکانی لە لایەن زۆربەی وڵاتانی جیهانەوە بەرەو زیاتربوون دەڕوات./.