بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیرەج مەسجدی باڵیۆزی ئێران لە عێراق لە ڕێوڕەسمێکدا بە بۆنەی ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، ڕایگەیاند کە سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکان پێی ڕاگەیاندووە کە ڤێزەی وشکانی لە نێوان هەر دوو وڵات لە مانگی شەعبانەوە هەڵوەدەشێتەوە.
پێشتریش لە فڕۆکەخانەکان ڤێزە بە گەشتیارانی ئێرانی و عێراقی دەدرا./.