بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، نووسینگەی هەماهەنگی کاروباری مرۆڤدۆستانەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی 2022، 234 کەسی سڤیل کوژراون و 431 کەسی دیکەش بریندار بوون کە بەرزترین ژمارەی زیانە مرۆییەکانە لە ماوەی سێ ساڵی ڕابردوو لە یەمەن.
بە پێی ئەو بەیاننامەیە، لە ساڵی 2021 ژمارەی خەڵکی کوژراوی یەمەن 769 کەس بووە و 1739 کەسیش بریندار بوون کە بە شێوازی مامناوەند دەتوانین بڵێین ڕۆژانە 7 کەسی سڤیل لە یەمەن کوژراون.
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هیچ لایەنێکی شەڕەکەی یەمەنی بەمە تۆمەتبار نەکردووە.
هاوپەیمانی عەرەبی بە سەرکردایەتی سعوودیە ماوەی 7 ساڵە کە لە ڕووی دەریایی، ئاسمانی و وشکانییەوە گەمارۆی یەمەنی داوە و بەردەوام ناوچەکانی نیشتەجێبوونی ئەم وڵاتە بۆردومان دەکات و بەم پێیەش بە هەزاران کەسی سڤیل بە تایبەت منداڵان بوونەتە قوربانیی هێرش و بۆردومانەکانی فڕۆکە شەڕکەرەکانی هاوپەیمانییەکەی سعوودیە./.