بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕێوڕەسمی ڕێپێوانی 22 ی ڕێبەندان و چل و سێهەمین ساڵیادی سەرکەوتنی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لە تارانی پایتەخت و شارەکانی دیکەی ئێران بە بەشداریی بەرچاوی خەڵک بەڕێوەچوو.
لە تاران بە هۆی هەلومەرجی کۆرۆناوە ئەم ڕێوڕەسمە بە شێوازی کاروانی ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل بەڕێوەچوو.
یەکێک لە خاڵە گرنگەکانی ڕێوڕەسمەکەی ئەمڕۆ ئەوە بوو کە لە تارانی پایتەخت خەڵک زیاتر بە شێوازی خێزانی بەشدارییان لەم بۆنە گرنگەدا کردووە.
بەشداربووان وێنەی حەزرەتی ئیمام خومەینی (رە)، حەزرەتی ئایەتوڵڵا خامنەیی و شەهید قاسم سولێمانی و شەهیدانی دیکەی شۆڕشی ئیسلامییان بە دەستەوە بوو.
خەڵک پاش 43 ساڵ لەم ڕووداوە مێژووییە دیسانەوە بە بەشداری بەرچاوی خۆیان ئەو پەیامەیان بە ئەمریکا و وڵاتانی هاوپەیمانی گەیاند کە شۆڕشی ئیسلامی بە پشت بەستن بە پاڵپشتی جەماوەر زیاتر بەرەو لوتکەی سەرکەوتن هەنگاو دەنێت./.