بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، دەزگای فڕۆکەوانی عێراق ئامارێکی کەرتی گواستنەوەی ئاسمانیی لە ساڵی 2021 بڵاوکردەوە کە پیشان دەدات گەشتەکان لەم وڵاتەدا لە ساڵی ڕابردوو لە سەدا 130 بەرزبوونەوەی هەبووە و هەروەها ژمارەی گەشتیارانیش لە سەدا 145 بەراورد بە ساڵی 2020 گەشەی کردووە.
لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە ژمارەی ئەو کەسانەی ساڵی ڕابردوو لە ڕێگای فڕۆکەخانەکانی عێراقەوە هاتووچۆیان کردووە، 4 ملیۆن و 908 هەزار و 797 کەس بووە و و ژمارەی گەشتەکانیش گەیشتووەتە 63 هەزار و 232 گەشت.
دەزگای فڕۆکەوانیی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم دۆخەش لە ئەنجامی کار و هەوڵی بەردەوامی سەرجەم فەرمانبەرانی فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەروەها پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری لە هێڵی ئاسمانی عێراقدا بووە./.