بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، عەلیڕەزا موقەدەسی سەبارەت بە بازرگانیی ئێران و 15 وڵاتی دراوسێ وتی: لە کۆی گشتی بازرگانیی 133 ملیۆن و 636 هەزار تەنیی ئێران، بە بڕی 80 ملیار و 236 ملیۆن دۆلار، 81 ملیۆن و 398 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 40 ملیار و 932 ملیۆن دۆلار لە نێوان ئێران و دراوسێکان لە 10 مانگەی ئەمساڵی کۆچی هەتاوی ئاڵوگۆڕ کرا کە لە سەدا 61 ی کێش و 51 ی بایەخی کۆی گشتی بازرگانیی ئێران بووە.
ناوبراو وتی: لە هەناردەی 100 ملیۆن و 425 هەزار تەنیی وڵات بە بایەخی 38 ملیار و 763 ملیۆن دۆلار، 61 ملیۆن و 699 هەزار تەن کاڵا بە بڕی 20 ملیار و 595 ملیۆن دۆلار هەناردەی 15 وڵاتی دراوسێی ئێران کراوە کە لە سەدا 61 ی کێش و 53 ی بایەخی هەناردەی 10 مانگەی ئێران لە خۆ دەگرێت و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 8 ی کێش و 23 ی بایەخی خۆی بەرزبوونەوەی هەبووە.
موقەدەسی سەبارەت بە ڕێژەی هەناردەی کاڵای ئێرانی بۆ وڵاتانی دراوسێ وتی: عێراق بە کڕینی 7 ملیار و 295 ملیۆن دۆلار، تورکیا بە 4 ملیار و 530 ملیۆن دۆلار، ئیمارات بە 3 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە یەک ملیار و 539 ملیۆن دۆلار و پاکستان بە یەک ملیار و 18 ملیۆن دۆلار لە ڕیزی ئەو 5 وڵاتەن کە زیاترین هاوردەی کاڵای ئێرانیان لە نێو وڵاتانی دراوسێدا هەبووە.
جێگری وەزیری ئابوری و دارایی ئێران لە درێژەدا وتی: عۆمان بە کڕینی 564 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە 486 ملیۆن دۆلار، کۆماری ئازەربایجان بە 438 ملیۆن دۆلار، تورکمانستان بە 267 ملیۆن دۆلار، ئەرمینیا بە 258 ملیۆن دۆلار، کازاخستان بە 150 ملیۆن دۆلار، کوێت بە 125 ملیۆن دۆلار، قەتەر بە 117 ملیۆن دۆلار، بەحرەین بە 7 ملیۆن دۆلار و سعوودیە بە 41 هەزار دۆلار لە پلەکانی دواتری کڕینی کاڵای ئێرانیندان لە نێو وڵاتانی دراوسێ.
عەلیڕەزا موقەدەسی سەبارەت بە ڕێژەی هاوردەی کاڵا لە وڵاتانی دراوسێش وتی: لە کۆی گشتی هاوردەی 10 مانگەی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی ئێران بە ڕێژەی 33 ملیۆن و 211 هەزار تەن بە بڕی 41 ملیار و 473 ملیۆن دۆلار، 19 ملیۆن و 699 هەزار تەن بە بڕی 20 ملیار و 337 ملیۆن دۆلار لە وڵاتانی دراوسێ هاوردە کراوە کە لە سەدا 59 ی کێش و 49 ی بایەخی کۆی گشتی هاوردە بووە و بەراورد بە ماوەی هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو لە سەدا 59 ی کێش و 63 ی بایەخ بەرزبوونەوەی هەبووە.
سەرۆکی ڕێکخراوی گومرکی ئێران وتی: ئیمارات بە فرۆشتنی 13 ملیار دۆلار کاڵا، تورکیا بە 4 ملیار و 231 ملیۆن دۆلار، ڕووسیا بە یەک ملیار و 329 ملیۆن دۆلار، عێراق بە 920 ملیۆن دۆلار و عۆمان بە 423 ملیۆن دۆلار، ئەو 5 وڵاتەن کە زیاترین هەناردەی کاڵایان بۆ ئێران لە نێو وڵاتانی دراوسێدا هەبووە.
موقەدەسی وتی: پاکستان بە 203 ملیۆن دۆلار، کازاخستان بە 50 ملیۆن دۆلار، کۆماری ئازەربایجان بە 34 ملیۆن دۆلار، تورکمانستان بە 27 ملیۆن دۆلار، ئەرمینیا بە 18 ملیۆن دۆلار، ئەفغانستان بە 16 ملیۆن دۆلار، کوێت بە 11 ملیۆن دۆلار، قەتەر بە 7 ملیۆن دۆلار و بەحرەین بە یەک ملیۆن و 297 هەزات دۆلار لە پلەکانی دواتری ئەو وڵاتانەن کە زیاترین هەناردەیان لە نێو وڵاتانی دراوسێ بۆ ئێران لە 10 مانگەی ساڵی 1400 ی کۆچی هەتاوی هەبووە.
ئێران وەک وڵاتێکی کیشوەری ئاسیا و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە گەڵ وڵاتانی پاکستان، ئەفغانستان، تورکمانستان، کۆماری ئازەربایجان، ئەرمینیا، تورکیا و عێراق سنوری وشکانی و لە گەڵ کۆماری ئازەربایجان، تورکمانستان، ڕووسیا، کازاخستان، ئیمارات، قەتەر، بەحرەین، عۆمان، سعوودیە و کوێت سنوری دەریایی هەیە کە دەتوانێت بە بەرزکردنەوەی ڕێژەی ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان کەڵک لەم تایبەتمەندییە وەربگرێت./.