بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڕۆژنامەی یدیعۆت ئەحارونۆت ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕایگەیاند کە ئەلۆن ئوشبیس بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی مانگی ڕابردوو بە نهێنی بۆ هەماهەنگی سەردانەکەی سەرۆکی ئەو ڕژێمە سەردانی تورکیای کردووە.
سەرۆکی ڕژێمی زایۆنیستی بڕیارە مانگی داهاتوو سەردانی تورکیا بکات.
ڕۆژنامەکە ڕایگەیاندووە کە ئەمە یەکەم سەردانی بەرپرسێکی باڵای ڕژێمی زایۆنیستییە بۆ تورکیا لە شەش ساڵی ڕابردوو. دوایین سەردانی بەرپرسێکی باڵای ئەو ڕژێمە بۆ تورکیا ساڵی 2016 بووە کە بەڕێوەبەری گشتی پێشووی وەزارەتی دەرەوەی تەل ئەبیب سەردانی ئەنکەرەی کرد.
وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایۆنیستی هەواڵەکەی نە پشتڕاست کردووەتەوە و نە ڕەتیکردووەتەوە./.