بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ڤلادیمیر ورونکۆف بەڕێوەبەری نووسینگەی دژ بە تیرۆریزمی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماری ئەندامانی گرووپی تیرۆریستی داعشی لە سوریا و عێراق خستەڕوو.
ناوبراو لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند کە گرووپی تیرۆریستی داعش 6 تا 10 هەزار چەکداری لە سوریا و عێراقدا هەیە.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای هاوکاری وڵاتانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کرد و جەختیکردەوە کە وڵاتانی جیهان دەبێت بۆ ڕێگری لە پەرەسەندنی چالاکییەکانی داعش، پارێزەری لە دەسکەوتەکانی خۆیان بکەن.
وتیشی کە گرووپی تیرۆریستی داعش بە هۆی توانای ڕێکخستنی دووبارە و پەرەپێدانی چالاکییەکانی لە پاش شکستە قورسەکان، بە مەترسییەکی گەورە دادەنرێت./.