بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئیسماعیل هەنیە وتی کە کردەوە تیرۆریستییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی، سیاسەتێکی شکستخواردووە و ئەم کردەوانە ناتوانن ڕێگری لە خۆڕاگری گەلی فەڵەستین بکات.
ناوبراو لە پەیوەندییەکی تەلەفوونی لە گەڵ بنەماڵەی شەهیدانی نابلۆس جەختی لە سەر پاڵپشتی بزوتنەوەی حەماس لە بنەماڵەی شەهیدان و دانیشتووانی قودس کردەوە.
هەنیە وتی کە خوێنی ئەو شەهیدانە بە فیڕۆ ناچێت و سەرجەم گرووپەکانی خۆڕاگری لەو بڕوایەدان کە خوێنی ئەوان وەک ئەمانەتێک لایان دەمێنێتەوە.
هێزە ئەمنییەکانی ڕژێمی زایۆنیستی دوانیوەڕۆی ڕۆژی سێ شەممە ئۆتۆمبێلێکیان لە کەرتی خۆرئاوای داگیرکراو دایە بەر دەسڕێژی گولە و لە ئاکامی ئەوەشدا سێ گەنجی فەڵەستینی شەهید بوون./.