بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، کورتە فیلمی «ئەهلی» لە نووسین و دەرهێنانی محەمەد حسێن کەریمی و ئامادەکاری یاسر کەیهاپوور لە چوارەمین خولی فێستیڤاڵی «مێهۆدۆ» دا بەشدار بوو.
چوارەمین خولی فێستیڤاڵی «مێهۆدۆ» لە نیۆیۆرکی ئەمریکادا بەڕێوە دەچێت و خەڵاتی گەورەی ئەم فێستیڤاڵە ئەمریکییە ۲۰ هەزار دۆلار، خەڵاتی زێڕین ۱۰ هەزار دۆلار، خەڵاتی زیوین ٥ هەزار دۆلار و خەڵاتی برۆنزی ۳ هەزار دۆلارە.
براوەکانی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی «مێهۆدۆ» لە نیۆیۆرکی ئەمریکا لە بەرواری ۱۰ی مارس ڕادەگەیەنرێت.
لە پووختەی ئەم کورتە فیلمەدا کە سووژێتێکی کۆمەڵایەتییە هاتووە: «ماڵەکەی ئاغای هورموز بە هۆی قەرزارییەوە لە بارمتەی بانک دایە و کێشەی دارایی داوێنی خێزان و بنەماڵەکەی گرتووە و تووشی کێشەی کردوون. »
ئەبولفەزل کارگوزاری، بیتا ئەکبەری، هانییە ڕەحیمی، ئەحمەد سەمیمی، ئەمیرحسێن سید ئیسماعیل، فەرهاد گوودەرزی، موحسن شەعبانی، سارا خودایی، حەدیس هاشمی، نازەنین بیوک، موجتەبا تاهێری و محەمەد گولشەن ئەکتەرەکانی ئەم بەرهەمەن.
کورتە فیلمی «ئەهلی» هێشتا لە وڵاتی ئێران نمایش نەکراوە.
کۆمپانیای نێودەوڵەتی Raw بڵاوکردنی نێودەوڵەتی ئەم فیلمەی لە ئەستۆدایە.