بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی بە گێڕانەوە لە بەشی پەیوەندییە گشتییەکانی کورتە فیلمی « سەردەر » لە نووسین و دەرهێنانی مستەفا مێهرەبان و ئامادەکای ئەنجوومەنی سینەمای لاوانی ئێران نووسینگەی ڕوودبار لە بەشی پێشبڕکێی چواردەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «ROFIFE»ی تورکیا بەشدارە.
لە پووختەی چیرۆکی کورتە فیلمی « سەردەر » هاتووە: فیلمسازێک بۆی دەردەکەوێت ئەو پلانانەی چەن ساڵ پێش لە نەنە شەهربانوو وەریگرتووە، چیرۆکی نییە، کە واتە بڕیر دەدا لەم دۆخە دژوارەی پەتای کۆرۆنادا بڕوات بۆ باشووری گێڵان و گەڕەکەکەی نەنە شەهربانوو تا بتوانێت چێرۆکەکەی تەواو بکات. بە گەیشتن بە ناوچەکە بۆی دەردەکەوێت نەنە شەهربانوو ئیتر نایەوێت لەم فیلمەدا کایە بکات و لە ترسی کۆرۆنا ڕێگا نادات کەس بچێتە ناو ماڵەکەی. فیلمسازەکە لەم باروودۆخەدا هەوڵ دەدات ڕێگایەک بۆ چارەسەری کێشەکەی بدۆزێتەوە تا چیرۆکە ناتەواوەکەی تەواو بکات.
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی «ROFIFE» (ROTARY SHORT FILM) لە لایەن ڕووتاری (ڕێکخراوێکی ناحوکمییە) لە ناو جەرگەی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیدا بەڕێوە دەچێت کە فەلسەفەی سەرەکی خۆی لە سەر ٦ تەوەری سەرەکی داناوە؛ ئاشتی بەرگری لە ئاژاوە، بەرگری و دەرمانی نەخۆشینەکان، ئاو و تەندرووستی، سەڵامەتیدایک و منداڵ، فێرکردنی سەرەتایی و خوێندەواری، گەشەی ئابووری و کۆمەڵایەتی.
فیلمی «سەردر» لە بابەتی کۆرۆنا پێشتر لە چوار فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی لە وڵاتانی کەنەدا، ئیتالیا و هێند دا بەشداری کردووە.
فێستیڤاڵی «ROFIFE» لە بەرواری ۱۷ تا ۲۰ی مارسی ۲۰۲۲ لە ئەنقەرەی تورکیا بەڕێوە دەچێت.