بەپێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئەنجوومەنی دیزاین و مۆنتاژکەرانی دەنگ (MPSE) بەربژێرەکانی شەست و نۆیەمین خولی خەڵاتە ساڵانەکانی خۆی «Golden Reel»ی ڕاگەیاند و محەمەد ڕەزا دڵپاک بۆ فیلمی «قهرمان» بەربژێری خەڵاتی باشترین دیزاین و مۆنتاژی دەنگ لە بەشی فیلمە نێودەوڵەتییەکانە.
ڕێوڕەسمی پێشکەش کردنی ئەم خەڵاتە بەنرخە لە ۱۳ی مارس بە شێوازی ئۆنلاین بەڕێوە دەچێت.
فیلمەکانی «صخرە نوردها»، « تیتانیوم»، « اودیسە نویسندە» و «دست خدا» بەربژێرەکانی تری ئەم بەشەن.