بە پێی ڕاپۆرتی جام کوردی، ئایەتوڵڵا سەید ئیبراهیم ڕەئیسی لە وتووێژێکی تەلەفوونی لە گەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا وێڕای هیوای تەندرووستی بۆ ناوبراو، بە ئاماژە بە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو وڵات لە بوارە جیاجیاکان بە تایبەت هاوکارییە ئابورییەکان جەختی لە سەر پتەوکردنی هاوکاری و هەماهەنگییەکانی نێوان تاران و ئەنکەرە کردەوە.
ئەردۆغانیش لەو وتووێژە تەلەفوونییەدا وێڕای دەستخۆشی لە ئایەتوڵڵا ڕەئیسی جەختی لە سەر ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان کردەوە و ستایشی بەردەوامبوونی هەناردەی گازیشی بۆ تورکیا کرد./.